دوو كه‌سی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران كوژران
27/05/2010, 12:00 (GMT+1)

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ دووشه‌ممه، 26/5 چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو به ماتۆڕ سه‌رۆکی ئیداره‌ی (ئه‌ماکنی) شاری بۆکانیان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژ و كوژرا.
حاجی میری، سه‌رۆکی ئیداره‌ی ئه‌ماکنی شاری بۆکان خه‌ڵکی ورمێ و، یه‌کێک له مۆره سه‌ره‌کیییه‌کانی ده‌زگای ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تیی رێژیم له شاری بۆکان بوو. به پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کوژرانی حاجی میری به هۆی بێزراوبوونی ناوبراو له نێو خه‌ڵک دا بۆته جێی خۆشحاڵی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئاگایان له کار و کرده‌وه‌کانی ناوبراویان له ئه‌زیه‌تکردن و ئازاردانی لاوانی کورد و خه‌ڵکی شاری بۆکان بوه.
به‌دوای ئه‌مه‌شدا دۆخێكی ئه‌منیه‌تی له‌شاری بۆكان راگه‌یه‌ندراوه‌و هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی بكوژانن.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه‌سێكیان به‌ناوی (خه‌لیل سوڵتان) له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كوشت كه نێردراوی كۆمپانیایه‌كی ئێرانییه و پێشتر یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی سوپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته.
شایانی باسه بكوژانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا هه‌ڵاتوون و به‌رپرسانی دیمه‌شقیش تائێستا هه‌واڵه‌كه‌یان به شاردراوی هێشتۆته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






