نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێکه له سه‌ر پێشێلکاریی و خروقاته‌کانی بنه‌ماڵه
12/07/2009, 12:00 (GMT+1)

د. که‌مال باسی له‌وه‌ش کرد، ته‌نانه‌ت به‌وه‌یش که من ده‌مه‌وێت پاره‌شیان پێ بده‌م، هۆڵێک چییه ناهێڵن من بیگرم تا خه‌ڵکی تێدا کۆبکه‌مه‌وه، ده‌یان گیروگرفت و کێشه‌م بۆ دروست ده‌که‌ن، هیچ که‌ناڵێک نییه من بتوانم قسه‌ی تێدا بکه‌م، ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یاندن، به‌رپرسی هۆڵه‌کان له ترسی پاراستن ناتوانن لێم نزیک ببنه‌وه، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی هه‌رچی ئیمکانیاتی پاره هه‌یه له بوودجه و خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها به‌کارهێنای فه‌رمانبه‌ره‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی خۆی هه‌مووی بۆ خزمه‌تیی پرۆپاگه‌نده‌کردن به‌کار ده‌هێنێ.
له کۆتاییدا نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێخۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به توانای د. که‌مال میراوده‌لی ده‌ربڕیی ، په‌یمانی دا که ڕاپۆرتێکی دوور و درێژ له‌و باره‌یه‌وه بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا به‌رزبکاته‌وه، پێشێلکارییه‌کان باس بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانیش ده‌نگی زۆر بهێنێت و بیشی باته‌وه، ددانی پێدانه‌نێن و هه‌ڵبژاردنه‌که به ڕه‌وا نه‌زانن و پووچه‌ڵ بکرێته‌وه.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ کاتژمێر 5ی ئێواره بۆ کاتی کوردستان، له ئوتێل سه‌فیر به‌رامبه‌ر ئوتێل چوارچرا، که‌مال میراوده‌لی کۆڕێک ده‌به‌ستێ، هه‌رچه‌نده پاراستن و داموده‌زگاکانی بنه‌ماڵه هه‌وڵیان داوه که‌س به‌مه نه‌زانێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو ئاماده‌ی ببن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








