سەردانەكەى تاڵەبانى بۆ هەڵەبجەى شەهید پشێو دەخاتە ناو مەڵبەندى 28ى یەكێتى
06/07/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش ئەوەى تاڵەبانى لە ڕۆژى چوار شەممە ڕیكەوتى 1-7 سەردانى هەڵەبجەى كرد,بەهۆى ناعەدالەتى و خزم خزمێنەوە پشێوى دەكەوێتە نێو مەڵبەندى 28ى یەكێتى و كۆمیتەى هەڵەبجە و بۆماوەى چەند ڕۆژێك چەندین بەرپرس و ئەندامى یەكێتى ناچنە ناو بارەگاكانى حیزب.
سەرچاوەیەك كە نەیوست ناوى بڵاو بكرێتەوە پێى ڕاگەیاندین لە ئەنجامى ئەو دەستێوەردان و ناعەدالەتیە كە لایەن بەرپرسى مەڵبەند و چەند بەرپرسێكیترەوە كرا لەكاتى سەردانى تاڵەبانى بۆ مەڵبەندو ماڵى لێپرسراوى مەڵبەند نیگەرانى و عاجزیەكى بەرچاوى دروست كرد و من بۆخۆم و چەندین بەرپرس و ئەندامى یەكێتى بەتەواوى نیگەران بوون لەو وەزعە ئەوەى بینیمان خزم خزمێنە و ناسراوى بوو نەك یەكێتى بوون و دڵسۆزى,هەرئەو سەرچاوەیە گووتى ناوى 7 ئەندام كۆمیتە دراوەتە تاڵەبانى بۆ ئەوەى بەخشیشان بداتێ و ئەوانیتر ئیهمالكراوون هەروەها گووتى بەرپرسى مەڵبەند ئەوەى هەورامى نەبووایە ڕێگەى نەدەدا بچێتە ژوورەوە بۆلاى تاڵەبانى بەئارەزووى خۆى خەڵكى دەكردە ژوورەوە بۆلاى تاڵەبانى ئەمەش بوویە هۆى ئەوەى كە ژمارەیەكى زۆر لە ئەندامانى یەكێتى نیگەرانببن و وەك هەڵوێست وەرگرتنێك بەرامبەر ئەو ناعەدالەتیە ماوەى چەند ڕۆژێكە دەوام ناكەین.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






