ئه‌ڤین چه‌تین که‌یه‌کێک له‌کاندیده‌کانی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی باکوری چاودیڕی کوردۆسایده ، له بلاوکراوایهکی که‌ئاراسته‌ی سه‌دان که‌سایه‌تی سیاسی و راگه‌یاندنی سوێدی و ئه‌ورپی کردوه ، سه‌رباری مه‌ترسی ئه‌و بریاره‌ی دادگای تورکیای خستۆته روو ، که پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیکی داخست و بریاری کارکردنی سیاسی له 37 که‌سایه‌تی سیاسی کوردی داوه ، هاوکات داوا له‌یه‌کێتی ئه‌ورپا و سوێد ده‌کات که سه‌رجه‌م په‌یوه‌نده‌یه‌کانیان له‌گه‌ل تورکیا بوه‌ستێنن و پێویسته سوێد که‌سه‌رپه‌رشتی خولی ئێستای یه‌کێتی ئه‌ورپا ده‌کات ، داوا له‌تورکیا بکات به‌ر له ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ بۆ ئه‌ندام بونی له‌یه‌کێتی ئه‌ورپا ئه‌م بریاره‌ی دادگا بکشینه‌وه ، هاوکات داوا له‌سه‌رۆک وه‌زیرانی سوێد (فردریک رایان فیلد) که‌ئێستا سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی ئه‌ورپا ده‌کات هه‌لوێست له‌م باره‌وه وه‌ربگرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست