نوێنه‌ری سه‌قز سه‌باره‌ت به ئاودیوكردنی نه‌وت هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت
07/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ناوبراو گوتی: هاتووچۆی تانكری نه‌وتهه‌ڵگری باشووری كوردستان به رێگه‌وبانه‌كانی سه‌قز و بانه و مه‌ریواندا، جگه له پیسكردنی ژینگه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌رانه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی رووداوه‌كانی پێكدادانی ئۆتۆمبیل، هیچ قازانجێكی نه‌بووه و ئه‌بێ به‌رپرسانی بواری هاتووچۆ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م گرفته بدۆزنه‌وه.
حه‌یده‌ری له درێژه‌دا رایگه‌یاند: هه‌موو رۆژێك به لانی كه‌مه‌وه ٢٥٠ تا ٣٠٠ تانكه‌ری نه‌وت هه‌ڵگری باشووری كوردستان به شێوه‌ی فه‌رمی نه‌وت ئاودیوی ئێران ئه‌كه‌ن و سه‌رجه‌م عه‌وارز و ماڵیاتێك كه له‌م تانكرانه وه‌رده‌گیرێت ئه‌خرێته ژماره حیسابی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و به‌م شێوه هیچ قازانجێك له‌و بڕه پاره‌یه‌ش به شاره‌كانی پارێزگای كوردستان ناگات.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: هاتووچۆی ئه‌م هه‌موو تانكه‌ره گه‌ورانه زه‌ره‌روزیان به رێگه‌كانی هاتووچۆی ئێمه‌ش ئه‌گه‌ێنێت و له‌وه‌تی هاورده‌كردنی نه‌وت ده‌ستی پێكردوه سه‌رجه‌م رێگه قیرتاوهكانمان تێك چوون و رۆژ له دوای رۆژ زیاتر خراپ ئه‌بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






