حه‌بیب نادری خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانی له به‌ندیخانه‌ی سنه به شێوه‌یه‌کی گۆماناوی کۆچی دوایی کرد.
13/02/2011, 12:00 (GMT+1)

کاک حه‌بیب نادری خه‌ڵکی ناوچه‌ی حهمهگهی سه‌لاسی باوه‌جانییه، و باوکی 4 مناڵه واته 3 کور و کچێک. ته‌مه‌نی 46 ساڵه. له ساڵی 2001 وێرای چه‌ند که‌سی دیکه له ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له لایه‌ن ئیتلاعاتی کرماشانه‌وه ده‌ستگیرکران و به بێ‌تاوان سزای 15 ساڵ به‌ندییان بۆ بڕایه‌وه.
شایانی باسه هه‌ر له هه‌مان به‌ندیخانه‌دا 2 ساڵ پێش هاوبه‌ندییه‌کی دیکه‌ی کاک حه‌بیب به ناوی مه‌حمود ڕه‌حمانی خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانی به هه‌مان شێوه له نیوه‌ی ته‌مه‌نی حوکمه‌که‌یدا کۆچی دوایی کرد. دیاره ئه‌مه شاراوه نییه که له لایه‌ن ڕێژیمه به شێوه‌یه‌کی نهێنی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌کرێن و گیان له ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش شێوه ئیعدامێکی دیکه‌ی ڕێژیمه که به نهێنی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا ده‌یان به‌ندی کوردی پێ بهینداوه.
*ڕێکخستنه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






