ئاگاداییەك بۆ هەموو دایكان و باوكە كوردەكانی شاری هانۆڤەر
28/03/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە ئەمەوێت بە توانای خۆم و بە هاوكاری ئێوەی بەأێز ، وەك هەوڵێكی سەرەتایی ، مناڵەكانتان بنێرن بۆ ئەم قوتابخانە كوردییە تا بتوانین لەم دوورە وڵاتییەدا كچان و كوڕانمان فێری ئەوە بكەین كە لە ڕێی نووسین و خوێندنەوەوە بە زمانی ڕەسەنی خۆیان خۆشەویستیی و پابەندبوونیان بە میللەتی خۆیانەوە زیاتر بێت .
پێم خۆشە لەوەش ئاگادارتان بكەمەوە كە كردنەوە و وانە وتنەوە لەم قوتابخانەیەدا، هیچ پارت و لایەنێكی سیاسیی لە پشتەوە نییە و، پشتگیریی و هاوكاریی هیچیشیانی تێدا نییه ، تەنها هاوكار و هاندەریشمان بۆ بەردەوام بوون ئێوەی بەڕێزن ، هیوادارین منداڵەكانتان بێبەش نەكەن .
بۆ زانیاری هەموولایەك ئەبێت ئەوە بڵێین كە یەكەم ڕۆژی خوێندن لە قوتابخانەكامان ڕۆژی 19/4/2009 دەست پێ ئەكات و هەموو ڕۆژانی یەك شەممەیەك لە كاتژمێر 3 بۆ 4 ی پاش نیوەڕۆ ئەبێت .
ئەدرێسی قوتابخانەكەمان :
Aller weg str 7
30449 Hannover
بۆ زانیاری زیاتریش ئەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن :
01797863353
05112617480
لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






