بانگه‌وازێک بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا
27/04/2009, 12:00 (GMT+1)

ئیمرۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه، که له ئه‌نجامی کارێکی دوور‌و درێژ و به سود وه‌رگرتن له پسپۆرانی ئامار و دروستکردنی داتاباسدا، توانیمان داتاباسهکی پرۆفیشونال و پێشکه‌وتوو دابمه‌زرێنین. بۆیه داوا ده‌که‌ین، که له نزیکترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی ماڵپه‌ری (KAS) بکه‌ن و زانیاریه‌کانتان له داتاباسی ماڵپه‌ره‌که‌دا تۆماربکه‌ن. ئه‌م داتاباسه ههنگاوێکی درێژخایه‌نی کوردستانی گرنگ و بێ وێنه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری درووست له‌سه‌ر ئه‌و کوردستانیانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندنن، تا وه‌ک سامانێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووی هه‌رێمی کوردستان سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
هیوادارین پسپۆر‌و شاره‌زاکانمان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا پشتیوانی له‌م بانگه‌وازه‌مان بکه‌ن.
بۆ تۆمارکردنی زانیاریه‌کانت تکایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بکه ؛
http://www.kurdistanacademy.info
http://www.kurdistanacademy.info/admin/register
له‌گه‌ڵ رێزماندا
کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کاتی
ئه‌کادێمیای زانستی کوردستان
ستۆکهۆلم 26/4/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






