تورکیا: رێكخراوه ئیسلامییه‌كان دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپا خۆپیشاندانیان كرد
19/07/2010, 12:00 (GMT+1)

دوێنێ (شه‌ممه) رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی شاری ئه‌سته‌نبوڵی تورکیا دژی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی توركیا خۆپیشاندانێکیان به هوتاف کێشانی و به‌هوتافی "بژی برایه‌تیی گه‌لان"، ئه‌نجامدا.
هاوکات له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رێكخراوه‌كان رایانگه‌یاند: "كێشه‌ی كورد به رێگا چاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناکرێت، ده‌بێت دیاربه‌كر و شیرناخ و ترابزۆن و نیغده پێكه‌وه‌و به دیالۆگ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
هاوکات داوایان له حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ش كردوه، كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پڕۆژه‌ی كرانه‌وه‌و هه‌نگاوی بوێرانه بنێت و چیتر به‌رده‌وامی به‌شه‌ڕ نه‌دات.
راده‌ست کردنی پاراستنی ناوچه سنورییه‌کان به هێزی تایبه‌تی له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌و ره‌وانه‌کردنی چه‌ندین سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه، ناڕه‌زایی لای خه‌ڵك و رێكخراوه مه‌ده‌نی و ئیسلامییه‌كانی ئه‌و وڵاته دروستكردوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






