هەواڵ لەمەخموورەوە
17/02/2010, 12:00 (GMT+1)

شایانى گوتنە سەرەتا مامۆستا شۆرش خدر بەرێوەبەرى پەروەردەى مەخموور قسەى بۆ ئامادەبووان كرد لەناكاو بەرپرسى لقى 23 مەخموورى پارتى احمد كانى بارزان سید كاكە وقائمقامى قەزاىمەخموور وبەرپرسەكانى ترى حیزبى دەسەڵات وپاسەوانەكانیان ،راستەوخۆ هاتن سەر باسى هەلبژاردن وزیاتر لە كاتژمێرێك بەزمانى عەرەبى داوایان لەئامادەبووان كرد دەنگ بدەن بە لیستى 372 وكاندیدەكانى بەتایبەتى كاندیدەعەرەبەكان وپالێوراو د.نازم جلال كاندیدى لیستى هاوپەیمانى لەسەر پارێزگاى موسل وپاشان كارتى ناوبرا وبەسەر ئامادەبووان دابەشكرا وشایانى باسە كۆبوونەوەكە لەهۆلى بۆنە ئاینەكانى ناحیەى قەراج بەرێوەچوو كە رازاندرابۆوە بەپۆستەرەكانى لیستى هاوپەیمانى .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






