<

ناوەندەى دەنگدانى حەمدوون لە هەڵەبجەى شەهید لە كۆنترۆڵى كۆمسیۆن دەرچووە

07/03/2010, 12:00 (GMT+1)
مامۆستا جوتیار بەربرسى ناوەندە حەمدوون لە هەڵەبجەى شەهید بووەتە گوێڕایەڵى ئەنورەى ڕابە سەرۆكى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى یەكێتى لە سنور ناوەندەكە بە ئارەزووى خۆى هاتوو چۆ دەكات,لەسەر فرمانى ئەنوەرى ڕابە مامۆستا جوتیار بەربرسى ناوەندەكە ڕێگرى دەكات لە كارى چاودێرەكان.

-لەو ئاسایشانەى كە بۆ پارێزگارى ناوەندەكە دانراون 3 لە و ئاسایشانە هاوكارى تەزویر چیەكان دەكەن ئەوەش بە ڕێگە پێدانى بانگەشەكاران بۆ مانەوەیان لەسنورى ناوەندەكە,هەروەها ڕێگە دەگرن لە چاودێرەكان خروقاتەكانیان بنووسن لە نمونەشیان (لوقمان فەتاح +ئاسایشتێكیتر لە لەبەر دەرگاى چوونە ژوورەوەى ناوەندەكە دایشتووە+یەكێكیتر كە ناویم نەزانى

-مامۆستا جوتیار بەرپرسى ناوەندەكە گوێڕایەڵى ئەنوەرى ڕابەیە كە سەپەرشتى بانگەشەى لیستى یەكێتى دەكات و لەژێر فرمانى ئەودا هەڵسوكەوت دەكات لەگەڵ چاودێرى لایەنەكان و ڕێكخراوە سەربەخۆكان

-ئاساییشەكان و چاودێرەكان ڕێگە دەدەن كە كۆمەڵێك خەڵك بە ئارەزووى خۆیان هاتوو چۆ بكەن و بڕۆنە دەرەوە و بێنە ژوورەوە .





شایەنى باسە هەتا ئێستا تەزویرێكى زۆر كراوە لەو ناوەندە و ڕێگە دەدرێت لەبرى مردووەكان و ئەوانەى لە خاریجن و دەنگبدرێت هەروەها ڕێگە دەدرێت بە ناسنامەى ئیستنساخەوە دەنگ بدرێت مامۆستا جوتیار بەرپرسى ناوەندەكە و تەواوى بەرپرسى ویزگەكان ئاگادار كراونەتەوە بەڵام ئەم خروقاتە بەردەوامە.
هەڵەبجەى شەهید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست