سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا ناڕه‌زاییی به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ربڕی
10/12/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌پێی چه‌ند زانیاریه‌كی تایبه‌ت كه له به‌غداوه به ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رانی كورده‌وه كردووه‌و گله‌یه‌كی زۆریشی لێكردوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی كورد له لێدوانه‌كانیاندا باسیان له فشاره‌كانی ئه‌مریكا كردووه بۆ سه‌ر كور.
ئه‌مه‌و سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا به نوێنه‌ری كوردی ڕاگه‌یاندووه كه كه چی تر باس له‌و بابه‌تانه نه‌كه‌ن له به‌رامبه‌ردا د. فوئاد مه‌عسوم له لێدوانێكی به‌په‌له‌دا وتی " كورد‌و سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ فشارێكی ئه‌مریكای له‌سه‌ر نه‌بووه" د. فوئاد ئاگای له‌وه نه‌بووه ده‌مێكه سه‌رانی كورد دانیان به‌وه‌دا ناوه كورد فشاری له‌سه‌ر بووه، وه ئه‌گه‌ر كورد فشاری ئه‌مریكای له‌سه‌ر نه‌بووه ئه‌ی كورد به فشاری كێ ته‌نازوولی كرد.
شایانی باسه ئه‌و لێدوانه‌ی د. فوئاد ئه‌وه‌مان بیر ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت " عوزر گه‌وره‌تره له قه‌باحه‌ت".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






