نێچيره‌ڤان بارزانی گه‌وره‌ترين كۆمپانيای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كڕيوه
03/05/2012, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆكه‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه نێچيره‌ڤان بارزانی له توركيا گه‌وره‌ترين كۆمپانيای بارهه‌ڵگری به ٢٠٠ تانكه‌ر نه‌وته‌وه كڕيوه بۆ ئاوديو كردن و به‌تاڵان بردنی نه‌وتی زاخۆ و خۆرمێڵه بۆ ئيران و توركيا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، نێچيره‌ڤان بارزانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و پرۆژه زه‌به‌لاحه ته‌رخان كردووه، برياره له سه‌ره‌تايی مانگه حوزه‌يران ئه‌و تانكارانه له توركياوه بگه‌نه ناو كوردستان و به هاوكاری كۆمپاناي عێراق ئۆيڵ كه ئه‌وه‌يش موڵكی نێچيرهڤانه و سه‌همی مه‌سعود بارزانی تيايه و له‌لايه‌ن عهبدوڵهادی محمه‌د نهزيرو براكانیيهوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و به هاوبه‌شی هه‌ردوكيان زۆربه‌ی نه‌وتی سنوری هه‌ولێر و بادينان به‌تالان ئاودیو بکەن.
به پێی وته‌ی عه‌بدولهادی محمه‌د نهزير نزيك له ئيجرا بارزانیيهوه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه له ماوه‌ی ٤ ساڵدا ٦ مليار دۆلاری به نيچيرهڤان بارزانی داوه كه داهاتی نه‌وتی دزراوی خه‌ڵكی كوردستانه
زۆربه‌ی پاره‌كانی له توركيا خراونه‌ته كاروباری بازرگانی و بيناسازی و كرينی هۆتيل و ڤێلاو دامه‌زراندنی به‌شه كۆمپانيای توركی يهوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






