له‌شاری (Loughborough) به‌ریتانیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان کرا
01/02/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌ره‌تای کۆڕه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد پاشان پێناسه و ڕونکردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی گۆڕان له‌لایه‌ن گۆڕان خواز کاک (مژده) پێشکه‌شکرا دواتر وته‌یه‌ک له لایه‌ن Mr. Brian))پـێشکه‌ش کرا پاشان گۆڕان خواز کاک (سه‌ردار) چه‌ند تیشکێکی خسته سه‌ر ئامانج و مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه‌که بۆ ئاماده بوان دواتر له‌لایه‌ن خاتوو (Ms. Nicky Morgan) کاندیدی پارتی (Conservative) بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا چه‌ند وته‌یه‌ک پێشکه‌ش کرا که سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر زۆری ئاماده‌بوان له کۆبونه‌وه‌کاندا دواتر شاعیری لاو کاک (هـــێمن) به خوێندنه‌وه‌ی دوو پارچه شیعر زیاتر کۆبونه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد پاشان ده‌رگا واڵا کرا بۆ ئاماده‌بوان بۆ ده‌ربڕینی سه‌رنج و بیر و ڕاکانیان بۆ زیاتر خزمه‌ت کردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه کۆره‌که له‌لایان کاک (شیروان) به‌سه‌ر که‌وتویی به‌رێوه برا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






