شه‌وی رابردوو سه‌ركه‌وتی كوبه و خیزانه‌كه‌ی گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیر!
05/07/2012, 12:00 (GMT+1)

به پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌لار فایه‌ق به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر، سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ناسراو به سه‌ركه‌وتی كوبه هه‌ڵسوراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆران به خیزان و مناڵه‌كانی شه‌وی رابردوو كاتژمێری 3 شه‌و له سویده‌وه گه‌یشته شاری هه‌ولیر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتی كوبه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی به‌شه‌و بووه بۆ هه‌ریمی كوردستان له‌به‌ر باری ئه‌منی خۆی و له ترسی رفاندن یا هه‌ر حاڵه‌تیكی دیكه گه‌شتی فرۆكه‌وانی سلێمانی ره‌تكردۆته‌وه و هه‌ولێری هه‌لبژاردووه.
به پێی ووته‌كانی ته‌لار فایه‌ق ئاسایشی پارتی نیازی خراپ بووه و سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، كه دوای ده‌رچوونی سه‌ركه‌وتی كوبه له فرۆكه‌خانه مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایش بۆ ناسینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتی كوبه گه‌یشتنه ناو فرۆكه‌خانه به‌لام ئه‌وه تیپه‌ریبوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






