<

ئاشکرابوونى ئەنجامدەرانى سووتاندنى بارەگاکانى یەکگرتووى ئیسلامى لە دەڤەرى بادینان

06/12/2011, 12:00 (GMT+1)
پەیامنیری کوردستانپۆست/ زاخۆ
سەرچاوەیەک بە ناوی کارگێڕێکى لقى دهۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد، کە هەریەک لە مەسرور بارزانى بەرپرسى دەزگاى پاراستن و جەعفەر ئیمینکى وتەبێژى مەکتەبى سیاسیى پارتى و تەمەر کۆچەر پارێزگارى دهۆک و چەند ئەفسەرێکى زێرەڤانى بە پلەى عەقید و نەقیب و دوو بەرپرسى باڵاى ئاسایشى دهۆک و زاخۆ راستەوخۆ دەستیان لەو پەلامارانەدا هەبووە، کە کراوەتە سەر بارەگاکانى یەکگرتووى ئیسلامى لە دهۆک و زاخۆ و سێمێل و قەسرۆک.
ئەو کارگێڕەى لقى یەکى پارتى و تیشى: بەرلەوەى هێرشەکان بۆسەر یەکگرتووى ئیسلامى ئەنجام بدرێن لەرێگەى تەلەفۆنەوە رەزامەندى لە فازیل میرانى وەرگیراوە ئنجا ئەویش رەزامەندى خۆى دەربڕیوە و پاشان جەعفەر ئیمینکى بەشێوەى نهێنى لەگەڵ کار بەدەستانى دهۆک و زاخۆ بۆ زەمینەسازکردن لەهێرشەکان بۆسەر یەکگرتوو کۆبۆتەوە.
لەئێستادا جگەلەوەى پارتى لەو بڕوایەدا نەبوو مەسیحى و ئێزیدیەکان پشتى یەکگرتوو بگرن و دژى پارتى بووەستن لە حاڵى ئیستادا پارتى و مەکتەبى سیاسیى کەوتۆتە حاڵەتێکى هیستریاوە و جگە لە لێدوانى بێمانا و ناڕاست هیچى بەدەستەوە نەماوە و ئەگەرى زۆریش لە ئارادایە ئەندامانى زۆرى پارتى لە دەڤەرى بادینان لەریزەکانى پارتى بکشێنەوە، کە بەچ جۆر و هۆیەک ئاڕاستەى خۆپیشاندانەکەى گۆڕى و هێرشى کردە سەر بارەگاکانى یەکگرتووى ئیسلامى ... بە دووریشى نەزانى کاربەدەستانى دهۆک جۆرە پلانێکى تر دروست بکەن کە خەریکى رێکخستنى خۆپیشاندانێکى جەماوەرین بەسەرپەرشتى رێکخستنەکانى رێخراوەکان و قوتابیانى پارتى کە بەنیازن بەدەستى چەک و ئاڵاى یەکگرتووى ئیسلامیەوە پشێوى لەدهۆک و زاخۆ دروست بکەن و بەهۆیەوە یەکگرتووى پێ تۆمەتباربکەن.
هەروەها دەڵێت: لەئێستادا ناکۆکیەکى تەواو لەنێوان هەریەک لەنێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى لەئارادایە چونکە لەوەتەى نێچیرڤان بەجێگرى سەرۆکى پارتى هەڵبژێردراوە و لەسەرى ساڵیشەوە پۆستى سەرۆکى حکومەت وەردەگرێتەوە لەلایەنى یەکێتى، مەسرور کەوتۆتە حاڵەتێکى شڵەژاوو دودڵیەوە بۆیە بەم کارەى وایکرد یەکگرتووى ئیسلامى بەشدارى لەحکومەتى داهاتوودانەکات بەسەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست