نه‌وشیروان مسته‌فا پێشنیاره‌كه‌ی دكتۆر مه‌حمود عوسمانی ره‌تكردووه‌ته‌وه
05/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و پێشنیاره‌ی كه له‌لایه‌ن دكتۆر مه‌حمود عوسمانی په‌رله‌مانتاری عێراقی پێشكه‌شی نه‌وشیروان مستهفاو بارزانی كرا، له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا، نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌تی ئه‌و پێشنیاره‌ی دكتۆر مه‌حمودی كردووه‌ته‌وه كه داوای كردبوو كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌نجامبدات.
هه‌فته‌ی رابردوو دكتۆر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌به‌غدا، پێشنیارێكی خسته به‌رده‌م بارزانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا تا كۆبوونه‌وه ئهنجامبدهنو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی سلێمانی كرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






