پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق شڵه‌ژاوه
08/09/2011, 12:00 (GMT+1)

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییه‌ی کوردستانپۆست که دوێنێ بۆ یه‌که‌مجار بڵاومان کرده‌وه به ناونیشانی (لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق چەندین خزمی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بە بڕوانامەی ساختە دامەزرێنراون). هه‌واڵێکی ترمان پێگه‌یشت که ئیستا هه‌موو ئیمه‌یله‌کانی نێو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه، بۆ ئه‌و که‌سه ده‌گه‌ڕێن که په‌یوه‌ندیی به کوردستانپۆسته‌وه کردووه و ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ ناردووین، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م زانیارییه که به ته‌له‌فون پێی راگه‌یاندین که‌وا به‌شی ئای تی سیکورتی هه‌موو پاسوهردهکانی فه‌رمانبه‌ره‌کانیان هاک کردووه و ئیستا به دوای ئه‌و که‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن که گوایه په‌یوه‌ندیی به کوردستانپۆسته‌وه کردووه و ئه‌و زانیارییه‌ی بردۆته ده‌رێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






