لە خۆپیشاندانەكەى ئە مڕۆى سلێمانی دا زیاد لە 5 ڕۆژنامە نووس و وێنەگر ڕوو بەڕووى لێدان و سوكایەتى پێكردن بوونەوە ...
21/04/2010, 12:00 (GMT+1)

شایەنى باسە هەر یەكە لە (سۆران احمد) لە ڕۆژنامەى هاوڵاتى و(هاوژین غەریب) پەیامنێرى ڕۆژنامەى چەتر و (شكار موعتەسەم) پە یامنێرى ڕۆژنامەى رَۆژنامە و (ئاسۆ خەلیل) پەیامنێرى گۆڤارى ژیار و (تەلان كۆسرەت) وێنەگرى كەناڵى زەحمەت كێشان . لەو ڕۆژنامە نووس و وێنەگرانە بوون كە ڕوو بەڕووى لێدان و سوكایەتى پێكردن بوونەوە . ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە كە لەماوەى هەفتەیەكدا زیاد لە 16 ڕۆژنامە نووس و پەیامنێر لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دا ڕووبەڕووى توندوتیژى لێدان و سوكایەتى پێكردن بوونەتەوە .. جێى باسە خۆپیشاندانى خوێندكارانى قۆناغى بنەڕەتى نزیكەى هەفتەیەك لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانى هەرێم دا بەردەوەام بوو درێژەى كێشا ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






