جه‌وهه‌ر نامیق ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو پارتی
04/03/2009, 12:00 (GMT+1)

جه‌وهه‌ر نامیق سكرتێری پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی رایگه‌یاند كه هیچ هه‌وڵێك له‌ئارادانییه بۆگه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناو پارتی.
جه‌وهه‌ر نامیق له‌و لێدوانه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له‌ڕاستیه‌وه كه باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ناو پارتی، وتی ئه‌و هه‌واڵه ئهسڵو ئه‌ساسی نییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتێكی له‌وجۆره‌م نه‌بیستووه.
جه‌وهه‌ر نامیق باسی له‌وه‌كرد كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و دوێنێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئاگای له‌و هه‌واڵه نییه كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






