عـــــهممـــار حـــهكـــیــــم: زۆریـــنـــهی كـــــهركــــــوك كــــــــورده
04/11/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی، عه‌ممار حه‌كیمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك كورده‌و عهرهبو توركمانه‌كانی ئه‌و شاره زیاده‌ڕۆیی له‌داواكانیان ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه زۆری كورد لهكوركوك ڕاستیه‌كه‌و پێویسته بووترێت، به‌لام لایه‌نه‌كانی تری وه‌ك عهرهبو توركمان نایانه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك دابین بكرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك مافی بخورێت‌و زه‌ره‌ر مه‌ند بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








