کوردستانپۆست به‌ڵگه‌یه‌ک له سه‌ر ئاودیوکردنی نه‌وتی کوردستان بۆ ئێران بڵاوده‌کاته‌وه
09/09/2012, 12:00 (GMT+1)

له بری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان نووسراوه‌که سیروان ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز واژووی له‌سه‌ر کردووه.
له نامه‌یه‌کدا ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌و نووسراوه‌که‌ی ناردووه، ده‌ڵێت: ئەمە بەلگەیە لە سەر ناردنی نه‌وت بۆ دەرەوەی هه‌رێم، که پارتی و یەكێتی رۆژانه لە رێگەی خاڵە سنورییەكانەوە بە سەدان تانكەر نەوت ره‌وانه‌ی ئێران ده‌که‌ن و لەوێوە بۆ بەندەر ئیمام و بۆ وڵاتی ئەفغانستان و چەند وڵاتێكی تری ده‌نێرن، ئەمە لە كاتێكدایە، كە سەرۆكی هەرێم و وەزیر و بەرپرسانی هەرێم نكۆلی لێده‌که‌ن، نەوتێك كەس نازانێت داهاتەكەی لە كوێ‌یە و لای كێیە و بۆ كوێ ده‌ڕوات!؟
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه بۆ بینینی نووسراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/iraq/newt.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






