جێگری سكرتێری پێشوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: كێشه‌ی كورد له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پێویسته چاره�
05/06/2009, 12:00 (GMT+1)

سپۆنهك رایگه‌یاند: "كێشه‌ی كورد له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ربكرێت و ئه‌م چاره‌سه‌ریه‌ش به‌چه‌ك ناكرێت، به‌ڵكو به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌رده‌كرێت".
جێگری سكرتێری پێشوی یوئێن وتوشیه‌تی: "پێویسته توركیا ده‌ستوری ساڵی 1982بگۆڕێت، چونكه قۆناغه‌كه‌ی گۆڕاوه".
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سپۆنهك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه توركیا به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كورد هیچ قازانجێك ناكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه توشی زیان ده‌بێت.
سپۆنهك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "پێویسته حكومه‌تی توركیا جگه‌له كێشه‌ی كورد هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه مهنهتهوهكانی تر بدات، توركیا بهكهنارگیركردنی په‌كه‌كه خۆی ده‌خاته دۆخێكی ئاڵۆزه‌وه، چونكه په‌كه‌كه نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات بۆیه پێویسته توركیاش ئه‌م راستیه قبوڵ بكات و كێشه‌ی كورد له‌ناو خۆی وڵاته‌كه‌یدا چاره‌سه‌ربكات".
سپۆنهك ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه: "كێشه‌ی كورد بێ به‌شداری په‌كه‌كه چاره‌سه‌ربونی شتێكی خه‌یاڵیه"، سپۆنهك هه‌ڵبژاردنه‌كانی 29ی مارس بهبیرتوركیا ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌بێت توركیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد په‌كه‌كه وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی ببینێت".
جێگری سكرتێری پێشوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌شی وتوه: "چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ئارامی ده‌به‌خشێته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه توركیا" وتوشیه‌تی: "جارێكی تریش تهئكیددهكهمهوه پێویسته توركیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد په‌كه‌كه وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ببینێت".
له كۆتایی لێدواوانهكهیدا سپۆنهك ده‌ڵێت: "پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ئێران و باكوری عێراق به‌شدارببن، چونكه كێشه‌ی كورد ته‌نیا له‌توركیا نیه، به‌ڵكو له ئێران و عێراق و سوریا ئه‌م كێشه‌یه هه‌یه، به‌گشتی كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






