بورهان رەشید پرۆژە یاساى لێبوردنى گشتى دەداتە سەرۆكەیاتى پەرلەمان
12/10/2011, 12:00 (GMT+1)

بورهان رەشید گوڵە ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راى گەیاند: پرۆژە یاسایەكە تایبەت بە لێبوردنى گشتى و مەبەست لەم پرۆژەیە ئاشنابوونى گیراوان و حكوم دراوانە بە خێزانەكانیانەوە، كە بە پێى پرۆژە یاساكە لێبوردن ئەوانە دەگرێتەوە كە پێكهاتن(ێولح) لە نێوان لایەنەكان كراوە و ئەوانەشى پێكهاتن لە نێوان لایەنەكان نەكراوە یەك لەسەر سێ دەیان گرێتەوە سەرەڕاى تاوانەكانى تیرۆر و كوشتنى بێ ئاگا و كوشتن لە پێناو پارەدا و ئەوانەشى زیاد لە تاوانێكیان ئەنجامداوە ئەوانەى بۆ تاوان گەراونەتەوە و ئەوانەى زیانیان بۆ ئەمنى ناوخۆ و دەرەوە گەیاندو ەو كوشتن لەسەر شەرەف و بازرگانى بە مادەى هۆشبەر و ساختە كردنى درا و نوسراوى فەرمى ئەوانە ناگرێتەوە.
هەروەها بەرتیل بە رێژەى % 30 و تاوانى دەست پیسى بە رێژەى %50 و بەو مەرجەى پارەى دزراو بگێرێتەوە بۆ دەوڵەت پرۆژە كە دەیان گرێتەوە.
ئەندامەكەى پەرلەمان باسى لەوەشكرد پرۆژە یاساكە 16 پەرلەمانتار واژۆیان كردوە كە لە فراكسیۆنى گۆڕان و كوردستانى (یەكێتى و پارتى) و یەكگرتو و كۆمەڵ ئەمەش لە پێناو هاماهەنگى دروست كردن لە كارى پەرلەمانى بێگوێدانە ئایدۆلۆژیاو لایەنى جیاواز و تەنها بۆ سەرخستنى پرۆژە یاساكە.
بورهان ئەوەشى رون كردەوە كە بە جدى كار لەسەر پرۆژە یاساگە دەكەن بۆ ئەوەى لە پێش جەژنى قوربانەوە پرۆژە یاساكە پەسند بكرێت بۆ ئەوەى لە جەژنى قوربان ئەوانەى پرۆژە یاساكە دەیان گرێتەوە بە خێزانەكانیان ئاشت ببنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






