ڕۆژ تیڤی دانه‌خراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌خش کردن
29/04/2009, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژ تیڤی که‌ناڵێکی ته‌له‌فزێۆنی کوردییه په‌خشی سه‌ره‌کی له وڵاتی دانیمارکه و تا ئێستا پۆلیس و موده‌عی عامی دانیمارکی خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن له roj tv له‌سه‌ر داوای وڵاتی تورکیا به تۆمه‌تی لایه‌نگریکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان(pkk)، ئه‌مه له کاتێکدا تورکیا وای بڵاو کرده‌وه، که له به‌رامبه‌ر ڕازیبوونی تورکیا به وه‌رگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ له‌لایه‌ن ئه‌نده‌رس فۆو ڕاسموسن، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی دانیمارک، په‌یمانی ئه‌وه به تورکیا دراوه که که ڕۆژ تیجی دابخرێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه هه‌رزوو له‌لایه‌ن وڵاتی دانیمارکه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه و به پڕوپاگه‌نده‌ی حکومه‌تی تورکیا وه‌سفکرا، چونکه نه حکومه‌ت و نه سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که ده‌زگای ڕاگه‌یاندن دابخات، به‌ڵکو ته‌نها دادگا ده‌توانێت هه‌ستێ به‌م کاره.
[email protected]
سه‌رچاوه http://jp.dk/indland/article1677726.ece
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






