له ناو ته‌له‌فزيۆنی کەی ئێن ئێندا بۆتە هەرا
11/12/2013, 12:00 (GMT+1)

کارمەندێک له ناو ته‌له‌فزيۆنى (KNN) به كوردستانپۆستى راگەیاند.
به‌پێی رێنماييهكانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان 12 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامى کۆنگرە له‌ناو (KNN)دا بۆ کۆنگرە هه‌ڵده‌بژێرێن ئه‌مه بێجگه له بەڕێوەبەرى ته‌له‌فزيۆن كه به‌شێوه‌يه‌كى مه‌ركه‌زى ده‌چێته ناو كۆنگره‌وه.
كوردستانپۆست زانيويهتى له كۆى ئه‌و 12 كه‌سه‌ى، كه بڕياره به‌پێی پەیڕەوی ناوخۆ له رێگەی هەڵبژاردنەوە بكه‌نه ناو کۆنگرە بەڕێوەبەرى ته‌له‌فزيۆنى (KNN) ده‌يه‌وێت به‌شێوه‌ى مهركهزيى و به‌بێ هەڵبژاردن چواركه‌س له هاوڕێ نزيكه‌كانى خۆى بنێرێتە ناو كۆنگره.
کارمەندەكهى ناو ته‌له‌فزيۆنى (KNN) رایگەیاند: دژى ئه‌و بڕیاره‌ى بەڕێوەبەر ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى (KNN)، كه له 30 كه‌س زياترن ئيمزايان كۆكردوه‌ته‌وه ناڕه‌زاييان ده‌ربڕێوه داواده‌كه‌ن هه‌موان به فلته‌رى هەڵبژاردندا تێپەڕن و پڕۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى ديموكراسى بەڕێوە بچێت ئه‌مه‌ش بەڕێوەبەرى توڕه كردووه هه‌ره‌شه‌ى له‌و كارمه‌ندانه كردووه كه وازى ناڕهزايهتيیان كردووه دژى برۆسه‌كه به‌وه‌ى كه گڕێبهستهكانيان هه‌ڵ ئه‌وه‌شێنێته‌وه
ئه‌و کارمەندە به كوردستانپۆستى وت، كه دۆخه‌كه وه‌ك خۆى به چارهسهرنهكراوى ماوه‌ته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






