ئاتالای: له‌گه‌ڵ به‌رپرسه كورده‌كاندا كه‌مپی مه‌خمور به داخستن ده‌ده‌ین
21/11/2009, 12:00 (GMT+1)

له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا سازیكرد، ئاتالای جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه‌هه‌ر سێ لایه‌نی توركی و عێراقی و ئه‌مریكی له هه‌ولیر كۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی قه‌ناعه‌تپێهێنانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ چهكدانانو و چۆڵكردنی كه‌مپی مه‌خمور كه ئاواره‌ی خێزانه كورده‌كانی تێدایه‌و له ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی له‌سه‌ر پێشنیاری ئۆجه‌لان ناوچه‌كانی خۆیان چۆڵكرد.
ئاتالای وتیشی "له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد له باكوری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له خاڵی سنووری خاپووره‌وه بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ توركیا.
پێشتریش ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا باسی له داخستنی ئه‌و كه‌مپه كردبوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






