له‌هه‌ولێر، یه‌كێتی ده‌ستبه‌سه‌ر لۆرییه‌ك كارتی ده‌نگدانی ته‌زویردا ده‌گرێت
11/03/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به هاوڵاتی راگه‌یاند له‌شه‌وی دووشه‌ممه 7 له‌سه‌ر 8 /3/2010، كاتژمێر یه‌كی شه‌و، لۆرییه‌ك كه پڕبووه له‌سندوقی بهتاڵو كۆمه‌ڵێك كیسه‌ی رهشو هه‌مووی كارتی ده‌نگدانی تێدا بووه، له‌رێگادا بووه بۆ قوتابخانه‌ی شه‌هید فاخێرمێرگهسۆری له‌هه‌ولێر، كه شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی شاری هه‌ولێره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێتهوه، وتیشی پێش گه‌یشتنی ئه‌و لۆرییه بۆ قوتابخانه‌كه، ژنه شه‌هیدێكی یه‌كێتی به‌و ته‌زویره‌ی زانیووه، دوای لۆرییه‌كه كه‌وتووه‌و ته‌له‌فۆنی بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پێش ئه‌وه‌ی لۆرییه‌كه بگات ئه‌و شوێنه، رایگرتوونو ئاسایش گوولله‌ی له‌تایه‌ی ئۆتۆمبێلی ژنه‌كه داوه، بهلاَم ژنه‌كه هه‌ر نه‌وه‌ستاوه تا به‌رپرسێكی یه‌كێتی گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشیكرده‌وه ویستوویانه به‌پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كارته بهتالاَنه، وێستگه‌ی وه‌همی دروستبكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌نیازبووه كاتژمێرێك له‌كاتی ده‌نگدان درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام نوێنه‌رانی یه‌كێتی به‌وه نیگه‌ران بوونه‌و له‌ڕێگه‌ی مالیكییه‌وه ئه‌و كاره‌یان په‌كخستووه‌و كاتی هه‌ڵبژاردن درێژ نه‌كراوه‌ته‌وه.
سایتی هاوڵاتی
Thursday, March 11, 2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






