پشتیوانی حزبە کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکانی ووڵاتانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست لە خۆپیشاندانەکان و خەباتی خەڵکی کوردستان
11/05/2011, 12:00 (GMT+1)

پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی کوردستان لەپێناو وئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی
خەڵکی کوردستان هاوشانی خەڵکی تونس و میسر و ووڵاتانی تری ناوچەکە بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەیان دەست پێکرد بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی ، نەهێشتنی گەندەڵی ، بەدەستهێنانی ئازادیە سیاسیەکان و بۆ ژیانێکی باشتر. دەسەڵاتدارانی کوردستان ، کە بریتین لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ینک) و پارتی دیموکراتی کوردستان (پدک)، دوو ڕێکخراوی چەکدارن وەڵامی خەڵکیان بە سەرکوت و بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەریان داوەتەوە. تا ئێستا ١٠ کەسیان کوشتوە و سەدان بریندارکراوە و سەدان کەسیان گرتوە کە تا ئێستا زۆریان لە زینداندان. رفاندنی قسەکەرانی خۆپیشاندانەکان هێشتا دەبینرێ. خۆپیشاندانەکان بەتوندی قەدەغەکراوە لە شارەکانی کوردستاندا و شارەکان کراونەتە ناوچەی سەربازی.
ئێمە پشتیوانی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکەین کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن دژ بە دەسەڵاتدارانی کوردستان و وە پشتیوانی داوا سکۆلار و ئینسانیەکانیان دەکەین. ئێمە ئەم توندوتیژیە عەسکەریە دژی خۆپیشاندەران مەحکوم دەکەین و داوا لەدەسەڵاتداران دەکەین بە فەوری ڕایگرن. داوا لە دوو حزبی دەسەڵاتدار دەکەین کە مافی خەڵکی کوردستان بۆ خۆپیشاندان بەڕەسمی بناسن و کۆتایی بێنن بە سەربازگەکردنی شارەکانی کوردستان.
ئیمزاکان بەناوی نوێنەرانی ئەم حزبانەی خوارەوەیە کە بەشداربوون لە کۆنفرانسی شۆڕشی ووڵاتانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست :
حزبی نوێی دژی سەرمایەداری (فەرەنسا)(NPA)،حزبی سوسیالیستی میسر، حزبی کریکارانی کۆمۆنیستی تونس، بزوتنەوەی نوێبونەوەی سوسیالیست (میسر)، پارتی پەیڕەوی دیموکراتی (مەغریب)، یەکێتی لاوانی دیموکراتی حزبی شیوعی لوبنان، بەرەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، پارتی ڕزگاریخوازی دیموکراتی (تونس)،پارتی قوبرسی نوێ(YKP)، پارتی کاری نیشتمانی دیموکراتی (تونس)، ڕەوتی چەپی ڕەخنەگر(ئیتالیا)، ئەلتەرناتیڤی سوسیالیست(مەغریب)،پارتی چەپی دژی کاپیتالیست(ئیسپانیا)، ڕێکخراوی کۆمۆنیستی ئەنتەرناسیونال(یۆنان) ، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






