له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دا، دانیمارک له قه‌رزی حکومه‌تی عیراق خۆشده‌بێت
31/05/2009, 12:00 (GMT+1)

له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ئوله تۆرنێس، وه‌زیری گه‌شه‌سه‌ندنی دانیمارکی ووتی<< کاتێک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا ڕیککهوتمان واژۆ کردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 268 په‌نابه‌ره عێراقییه‌ی که مافی په‌ناهه‌نده‌ییان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه، هه‌م له‌و بڕه قه‌رزه خۆش ببین که حکومه‌تی عێراق قه‌رزداره، وه هه‌م پێشنیاری ئه‌وه‌مان کردووه که بڕی 80 ملیۆن کرۆن(نزیکه‌ی 13،4 ملیۆن دۆلار) پێشکه‌ش به عێراق بکه‌ین وه‌ک کۆمه‌کێک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق.
ئه‌مه له‌کاتێکدا یه، که تا ئێستا زۆرێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که مافی په‌ناهه‌نده‌ییان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه، مانگرتنێکی گشتییان ڕاگه‌یاندووه و خۆیان خزاندۆته که‌نیسه‌یه‌کی دانیمارکییه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی که حکومه‌تی دانیمارک وه‌ڵامی مافی په‌نابه‌رێتیان ده‌داته‌وه و ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه ،دیمه‌نی یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که لهکهنیسهکهیکدا ماناین گرتووه
[email protected]
دانیمارک
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






