ئەگەر پیاوەکانی دژە تیرۆر تاوانێک بکەن، یاسا نایانگرێتەوە!
10/01/2012, 12:00 (GMT+1)

پاش ئەوەی زانرا کە ئەم هاوژین هادییە سەر بەم دەزگا بەدناوەیە، ئیتر پۆلیس و دادگا نەیانوێرا بەلایدا بچن، چونکە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە هەڕەشەیان لێکرابوو، کە نابێت ئەم کەسە بگرن، ماوەیەكى زۆرى خایاند ناوبراو بە ئارەزووی خۆی دەگەڕا و پۆزی لێدەدا، سنگی دەردەپەڕان، كەسیش نەیدەوێرا بانگیشى بكات. دواتر لە رێگەى رێکەوتنی عەشایەرەوە لە ژێر فشار و هەڕەشەدا كێشەكە چارەسەرکرا، پۆلیس و دادگا، یاسا و رێساش بوو بە جوتێ پێڵاو، کردیانە پێی کاک هاوژینی دژە یاسا و دژە تیرۆر. ئەمە لە کاتێکدا بۆ كەسێكى هەژارى بێکەس لە سەر جوتێ گۆرەوى ئەگەر بیدزێت، مەفرەزەیەکی بۆ دەنیرن و دەیگرن و حوكمى دەدەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






