رادیۆی ده‌نگی گۆڕان مه‌ودای په‌خشی به‌رنامه‌كانی فراوانتر ده‌كات
06/06/2009, 12:00 (GMT+1)

عادل عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی گۆڕان به سبه‌ی راگه‌یاند: ئاگاداری هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ناوچه‌ی شاره‌زور و حه‌وزی بتوێن و شه‌قڵاوه و هیران و نازه‌نین و ته‌قته‌ق و كۆیه و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌مه‌ودوا ده‌توانن له‌سه‌ر شه‌پۆڵی FM به فریكوێنسی 94.4 میگاهێرتز گوێبیستی ده‌نگی گۆڕان بن.
جێی ئاماژه‌یه رادیۆی ده‌نگی گۆڕان یه‌كێكه له دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای وشه و به‌رنامه‌كانی به زمانی كوردی په‌خش ده‌كات و به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌زگایه، زۆرینه‌ی به‌رنامه‌كانی ده‌نگی گۆڕان به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌بێت.
وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین له رادیۆكهمانهوه شڕۆڤه‌ی روداو و پێشهاته سیاسیه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه كه گرنگی به‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری....هتد نه‌درێت، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ش به‌پێی توانا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رادیۆیه‌ك ده‌بێت كه هه‌مو خه‌ڵكێك بتوانێت گوێ بیستی ببێت".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






