د. به‌رهه‌م داوای ئیستیقاله‌ی له مام.جه‌لال كردووه
03/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ستانده‌ر زۆر هه‌وڵی دا ته‌فاسیلی گفتوگۆكه‌ی نێوان د. به‌رهه‌م و مام. جه‌لال ئاشكرا بكات به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆری ستانده‌ر كه‌س ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه لێدوان بدات.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه هه‌ست پێده‌كرێت كه وا د. به‌رهه‌م سه‌ره‌ڕای بوونی توانایه‌كی زۆر نه‌یتوانێوه هیچ گۆڕانكاریه‌ك ئه‌نجامبدات به‌هۆی بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گیروگفتی زۆر له نێوان یه‌كێتی و پارتی ڕێگه‌نه‌دان به هاوكارانی د. به‌رهه‌م بۆ چوونه ناو حكومه‌ت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به ستانده‌ری ڕاگه‌یاند كه مام. جه‌لال نیگه‌رانیه‌كانی د. به‌رهه‌می ڕه‌واندۆته‌وه به‌ڵێنی پێداوه كه پاڵپشتی بكات بۆیه ئێستا د. به‌رهه‌م ده‌ستی به‌چالاكی و ئیشكردن كردۆته‌وه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كار‌و پلانه‌كانی.
www.standardkurd.net
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






