ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له شاری سنه
21/11/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌واڵنێری کوردپرێس سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کرده‌وه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له چوار ڕێیانی جاده‌ی ئاوایی قاڕ بۆ که‌مه‌ربه‌ندی به‌هه‌شت محه‌مه‌دی ڕووی داوه و دوو بۆمبه‌که چه‌ند چرکه دوای یه‌ک ته‌قیونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێ: به هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئۆتۆمبیلێکی په‌یکان زیانی پێگه‌یشتوه و دوو که‌سیش بریندار بوون.
ئه‌وه له کاتێکدایه که چه‌ند رۆژ لهمهوپێش جێگری سیاسی ئه‌منی پارێزگای کوردستان باسی له‌وه کردبوو که ئێواره‌ی دووشه‌مه له گه‌ڕه‌کی "عه‌باس ئاوا"ی سنه دوو بۆمب به‌ر له ته‌قینه‌وه‌یان له‌لایه‌ن پولیسه‌وه له کار خراون.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌م رووداوانه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
وێنه؛ ئه‌رشیف
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






