له ژێر ئاڵای کوردستان دا، له‌به‌رده‌م په‌ڕڵمانی هۆڵندا، تاکی کورد به شداری له 65 ساڵڕۆژی مافی مرۆڤدا کرد
11/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مڕۆ کاتژمێر 13:00 تا 15:00 ده‌یان ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاوازی له 61 ساڵڕۆژی مافی مرۆڤ، له‌به‌رده‌م په‌ڕڵمانی هۆڵندا دروشمی مرۆڤ دۆستیان به‌ده‌نگی به‌رز به‌میدیاکان و خه‌ڵک و په‌ڕڵمانی هۆڵندا ڕاگه‌یاند.
جێگای دڵخۆشیه تاکی کوردیش له‌ژێر ئاڵای کوردستاندا، به جیاوازی بیروڕا و ئه‌و پارچانه‌ی که به‌ناچاری به‌سه‌ری دا دابه‌ش کراوه ئاماده بوونی خۆی نیشاندا. جگه له نمایشی ده‌یان پۆسته‌ر، به‌زمانی هۆڵندی ده‌نگی زیندانیان کوردی به سیاسه‌ت مه‌دار، میدیا و ڕایگشتی و ئاماده‌بوان ڕاگه‌یاندرا.
ڕامان گه‌یاند کورد مرۆڤه و با مافی به‌ئازادی ژیانی هه‌بێت وه‌ک هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی تر،
ڕامان گه‌یاند با چیتر لاوی کورد له تاران، ئه‌نقه‌ره و دیمشق به‌تاوانی کورد بوون له‌زیندان نهئاخندرێن و به دار دانهکرێن،
ڕامان گه‌یاند کۆماری به‌ناو ئیسلامی ئێران حوکی ئیعدامی زهینبی جه‌لالیان و 13 حوکم ئیعدام دراوی تری کورد با ڕاگرێ.
شایه‌نی باسه نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌م داوایانه و گه‌لێ داوای تر بۆ له‌سێدره نه‌درانی مرۆڤی کورد و ئازدکردنیان گه‌یاندرایه په‌ڕڵمانی هۆڵندا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






