سوپای بارزان به رفاندنی مه‌لایه‌ك تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
24/05/2010, 12:00 (GMT+1)

حه‌كیم یوسف محه‌مه‌د ئه‌مین، ناسراو به(مه‌لا حه‌كیم) له دایكبوی ساڵی 1971، ناوی ئه‌و كه‌سه‌یه كه براكه‌ی، ئاماژه بهبێسهروشوێنبوونی ده‌كات.
حه‌سیب یوسف، برای مه‌لا حه‌كیم، به هاوڵاتی رایگه‌یاند براكه‌م بانگبێژه له‌مزگه‌وتی (قادر ساڵه‌ح) لهكۆڕێی نێوان مه‌سیف‌و شه‌قڵاوه، رۆژی پێنجشه‌مه كاتژمێر 9ی به‌یانی سوپای بارزان بهئوتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه هاتوونو به‌زۆر رفاندوویانه. وتیشی هه‌رچه‌ند وتراوه مهیبهنو سوكایه‌تی پێمهكهن، به‌ڵام وتوویانه هیچی لێ ناكهنو شێخ به‌هزاد به‌رپرسی سوپای بارزان دوو پرسیاری لێی هه‌یه.
حه‌سیب یوسف، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه سه‌ردانی سوپای بارزانیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر براكه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها، وتی ئاسایشی هه‌ولێرمان له رووداوه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتی په‌یوه‌ندی كرد به‌هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش‌و پۆلیسی هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام بێئاگایی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






