فڕۆکەکانی تورکیا چەک دەگوازنەوە بۆ سلێمانی
27/10/2011, 12:00 (GMT+1)

ماوەی چەند ڕۆژێکە فڕۆکە بارھەڵگرەکانی تورکیا چەک و تەقەمەنی لەتورکیاوە دەگوازنەوە بۆ سلێمانی .بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زانیارییەکان پشتڕاستکردەوە دەکاتەوە و دەڵێت یەکێتی ڕێگەی داوە بەتورکیا لەسنوری سلێمانیەوە ھێرش بکاتە سەر پەکەکە، ئەو بەرپرسە بەمشێوەیە زانیارییەکان دەگێڕێتەوە کەمانگی ڕابردوو ھەریەکە لەجلال شێخ کریم و خسرەو گوڵ محمد سەردانی تورکیایان کردووە ،
لەڕێگەی نوێنەری یەکێتی لەگەڵ دەزگای میت دانیشتیان کردووە.
سەرچاوەیەک بە پەیامنێری کوردستان پۆستی راگەیاند، کە یەکێتی ڕێگەی داوە بەشێک لەفڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ ھێزی تورکیا بەکار بھێنرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






