کوردستانپۆست ناوی ئەو تاوانبارانە ئاشکرا دەکات کە بە فەرمانی مەحمود سەنگاوی لە کەلار و گەرمیان خەڵکیان کوشتووە، یان ئازارداوە
15/03/2011, 12:00 (GMT+1)

1-عەقید: نوری عبدالکریم ئامر فەوج
2- رائید: جیهاد ئەنوەر ئەحمەد مستەفا فەوجی یەک کەرکوک لیلان
3- نەقیب: ساڵح حمید وەلی بەشی مەشق فەوجی یەک خانەقین
4-نەقیب: لوقمان رەشید عبدوالکریم ئامر سریە فەوجی یەک کەلار سیدە
5-نەقیب: سامان کاکەخان ئامر سریە فەوجی یەک زەڕیان هەولێر
6-ملازم ئەوەل: جەمال خدرە لەک ئامر سریە فەوجی 2 کفری
7-ملازم: عومەر رەفیق حمەفەرەج ئامر فەسیل ئەوجی یەک سلێمانی
8-هەژاری ئاسیش
9- عومەر نوری دەروێش خانەنشینە و خەڵکی گوندی ئومەربلی سەر بە شاری کفریە و لە گەڵ تەیمور رێژە لە عەشیرەتی داوییە لە کفری و دڵشادە سور خەڵکی گوندی ئۆمەربلە و ئەحمەد عەزیزە سور خەڵکی کفریە.
ئەو سەرچاوەیە داوادەکات لە سەرجەم ئەو کەسانەی لە کەلار و ناحیەی رزگاری تەقەیان لێکراوە یان گیراون و ئەشکەنجەدراون ، لە لایەن ئەو تاوانبارانەوە، کە بە ئاشکرا یان بە دەمامک هەڵیانکوتاوەتە سەر قوربانییەکان، ئەگەر پێیان بکرێت سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن، یان چاوەڕوانی دادگای گەل بکەن، ئەمانە ئەو کەسانەن کە ئەمڕۆ جێگای جەلادەکانی سەردەمی بەعسیان گرتوەتەوە لە گەرمیان.
تیبینی:
پلەدارەکان سەر بە لیوای 3 ن لە گەرمیان و سێ ناوەکەی هەشتەمیش دوانیان لە سریەکەی عەتای مەلا ستارن لە کفری و ئەوەکەی تریشیان دیلکوژیکی دەسکەلای مەحمود سەنگاویە لە گوندی ئومەربلە.
هەروەها تەیمور رێژەش دەسکەلای دەستی مەحمود سەنگاویە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






