ئازا حسیب هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕۆژ تیڤی پارتیش هه‌وڵده‌دات هێمن میرانی و حسن احمد له لێدوانه‌كانیان په‌شیمان بكاته‌وه
28/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مه‌و په‌یامنێرمان له هه‌ولێر پێی ڕاگه‌یاندین كه كاسیه‌تی ڤیدیۆیی تۆماركراوی كۆره‌كه‌ی بینیوه كه حسن ئه‌حمه‌د و هێمن میرانی هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌ته‌په و په‌كه‌كه و ئۆجه‌لان، په‌یامنێری ستانده‌ر ئه‌وه‌شی بینیوه كه ئازاد حسیب قه‌ره‌داغی به نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بووه و هێرشێكی نایاسایی كردۆته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی ڕۆژ تیڤی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ستانده‌ر كه‌وتووه پارتی زه‌ختی كردۆته سه‌ر هێمن میرانی و حسن احمد بۆ ئه‌وه‌ی له قسه‌كانیان په‌شیمان بنه‌وه به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هێمن میرانی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه ئه‌وان هێرشیان كردبێته سه‌ر ده‌ته‌په‌و په‌كه‌كه ، ناوبراو وتی: ئێمه قه‌ت هێرش ناكه‌ینه سه‌ر برایانمان له باكور به‌ڵكو ڕاگه‌یاندنی توركیا ئه‌و قسانه‌ی ئێمه‌ی به‌هه‌ڵه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






