بە دۆکیومێنتی نوێوە لە پارلمانی بەریتانیا یادی ٢٤/٤ دەکرێتەوە
27/04/2011, 12:00 (GMT+1)

هەروەها ساڵح حەسەن خانم هاوشارییەکی دیکەی قەڵادزێ ڕایگەیاند: "بەداخەوە ئەم بۆنە پیرۆزانە بوونە قوربانی قۆچی حزب، ئەمە کارەساتێکی دیکەیە، کە دەبیستین یادی شارێک دەکرێتە مزایەدەی سیاسی. دەزانین بەم ئیهمال کردنەی یادەکە، دووبارە هاوشارییەکانمان نەک ساڕێژ بەڵکو بۆمبا بارانیان کردنەوە. ئێمەی کوردانی مەنفا بەڵێن بە شارە خۆشەویستەکەی قەڵادزێ دەدەین، کە لە ڕێکەوتی ٢٨/٤ لە پارلمانی شانشینی یەکگرتوو، ئەم یادە بە دۆکیومێنتی نوێوە بەرزتر دەنرخێنین".
شایەنی باسە، ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠١١ ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٨ی ئێوارە، بە ئامادەبوونی چەند ئەندام پارلمانێکی بەریتانی و کوردستانیانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






