بەپەلە..لەناو حەرەمی پەرلەماندا پاسەوانی پەرلەمانتارێكی پارتی لەپەرلەمانتارێكی گۆڕان دەدات
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

كاروان ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی "ئەمڕۆ لەناو حەرەمی پەرلەماندا پاسەوانێكی پەرلەمانتاری پارتی فازڵ بەشارەتی، هێرشی كردووەتە سەر بورهان رەشید گوڵە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان".
هەروەها وتی ئێستا پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی گۆڕان لەنەخۆشخانەی رزگارییە.
بەپێی زانیارییەكانی سایتی هاوڵاتی پاسەوانی پەرلەمانتارەكەی پارتی بەبەرچاوی پاسەوانەكانی پەرلەمانەوە هێرشیان كردووەتە سەر پەرلەمانتارەكەی گۆڕانو لەو كاتەدا ئەرسەلان بایز جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەو شوێنەدا تێپەڕبوە بەڵام هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






