یامان: پێویسته توركیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی كرێكاراندا بكات
21/01/2010, 12:00 (GMT+1)

محه‌مه‌د نوری یامان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ده‌په له پارله‌مانی توركیا له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی پرسی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی و پرسی كورد رایگه‌یاند: حكومه‌تی توركیا جددی نیه و ره‌خنه‌ی توندیشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كرد.
یامان جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌ردۆگان به‌جددی به‌ته‌نگ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده‌وه نیه و پرسی كورد وه‌ك كارتێك به‌كار ده‌هێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی توركیا كه بڕیاره ساڵی داهاتو ئه‌نجامبدرێت.
یامان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یه‌وێت كورد له قۆناغی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردا رۆڵی نه‌بێت وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






