<

ئۆجه‌لان: ناتوانم بەخەوم و بە ئەستەم هەناسە دەدەم

03/12/2009, 12:00 (GMT+1)
به‌رێزئۆجەلان، دوێنی بە پاریزەرانی ڕاگەیاند: كە بەهۆی هەلومەرجی خراپی زیندانە نوێكەی ئیمرالی دۆخی تەندروستی تا دێ بەرەو خراپتر دەچێ. ئۆجەلان لەدیداری هەفتانەیدا لەگەڵ پاریزەرەكانی وتی: من وەك ئەوە وایە لە بنی ‌بیرێكی قوڵدا بم. بەپیێ زانیارییەكانی پارێزەرانی ئۆجەلان كە دوێنی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری هەفتانە سەردانی ئیمرالیان كردبوو، ئۆجەلان لە چاوپیكەوتنەكەدا ڕایگەیاندوە: كە كێشەی تەندروستیەكانی درێژەی هەیە و دەڵێت: ناتوانم بخەوم، بە ئەستەم هەناسە دەدەم. رێبەری گەلی كورد عبدوڵا ئۆجەلان بەو چەند دەستەواژەیە ئەشكەنجەی ئیمرالی ڕاڤە كرد و خراپی دۆخی خۆی ئاشكرا كرد.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست