
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که‌وا نه‌وشیروان موسته‌فا پێش چه‌ند رۆژ کوردستانی به‌جێ هێشتووه و له‌گه‌ڵ (نما)ی کوریدا به‌ره‌وه ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێکه‌وتووه، به‌نیازیش نییه به‌مزوانه بگه‌ڕێته‌وه. کوردستانپۆست گومانی له سه‌ر راستیی ئه‌م هه‌واڵه هه‌بوو، بۆیه په‌یوه‌ندی کرد به به‌رپرس و لێپرسراوێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌ویش هه‌واڵه‌که‌ی به‌درۆ خسته‌وه، وتی راسته کاک نه‌وشیروان له کوردستان نییه، ئه‌م به‌یانییه 5/ 9/ 2010 کاتژمێری دوو بۆ کاتی کوردستان سه‌فه‌ری کردووه، ئیستا له ئه‌ڵمانیایه، له‌م سه‌فه‌ره‌دا سه‌ڵاح ره‌شیدی وه‌زیری پێشووی مافی مرۆڤ و نمای کوڕی له‌گه‌ڵدایه، ره‌نگه بچێته چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌وروپی، نه‌ک بۆ ئه‌مه‌ریکا، هۆکاری ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه کوردستانی به‌جێ نه‌هێشتووه و ماندووه، پێویستی به پشوودان هه‌بووه، په‌ساپۆرته ئهوروپییهکهشی به‌سه‌رچووه، بۆیه به په‌ساپۆرتێکی عێراقیی که ڤیزه‌ی شهنگڵی لێدراوه، سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ رێکخراوه. هه‌روه‌ها وتی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ئێوه‌یان داوه، راست نییه، ئێمه ده‌زانیین سه‌رچاوه‌که‌ش له کوێوه‌یه و بۆ چ مهبهستك ئه‌م پروپاگه‌نده‌یه ده‌کات کوردستانپۆست پرسیاری له‌سه‌ر په‌ساپۆرته‌که‌ی کرد؟ له وه‌ڵامدا وتیی نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌ک زۆر له به‌رپرسه‌کانی کورد ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپیی نییه، بۆیه به په‌ساپۆرتی عیراقی سه‌فه‌ر ده‌کات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست