هه‌ر که‌سێک له ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بیه‌وێت سه‌ردانی گرده‌که بکات، ده‌بێت ره‌زامه‌ندی مه‌سعود بارزانی وه‌ربگرێت
21/12/2010, 12:00 (GMT+1)

پێش چەند رۆژێك دكتۆرنجم ا‌لدین بەنیازى سەردانێك ویستی بچێتە لاى نەوشیروان مستەفا، بۆیه ویستی تاڵەبانى لێ ئاگاداربکاته‌وه. بۆ ئەو مەبەستە تەلەفونێك بۆ سكرتاریەتى تاڵەبانى دەكات تا کاتێکی بداتێ . سكرتاریەتیش بە دكتۆر دەڵێن تاڵەبانى زۆر مەشغوڵە و كارى هەیە، فەرموو چیت هەیە ئێمە دەتوانین پێى بڵێین ودواتر وەڵامت بدەینەوە. دكتۆریش دەڵى بە مام جلال بڵێن كە نیازم وایە سەردانێكى نەوشیروان مستەفا بكەم بزانە دەڵێ چى؟.پاش تۆزێك سكرتاریەت پەیوەندى دەكەنەوە بە دكتۆر‌و پێى دەڵێن جەنابى مام جەلال دەفەرموێ با بچێت بۆ لاى كاك مەسعود و رەزامەندیی ئەو وەربگرێت و پرس بەو بكات؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






