<

پەکەکە: ھیچ پەیوەندییەکمان بەتەقینەوەکەی ئەنکەرەوە نیە

21/09/2011, 12:00 (GMT+1)


دوای ئەوەی دوێنێ تەقینەوەیەکی بەھێز پایتەختی تورکیای ھەژاند ڕاگەیاندنەکانی ئەو ووڵاتە و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی نزیک لەپارتی دەسەڵاتدار پەنجەی تۆمەت بۆ پەکەکە ڕادەکێشن لەمبارەیەوە دۆزدار حەمۆ بەرپرسی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ھێزی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە ڕەتیدەکاتەوە کە گەیلاکانی ئەوان ئەو چالاکیەیان ئەنجام دابێت شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو تەقینەوەیەکی بەھێز لەنزیک بارەگای پەرلەمان و سەرۆک وەزیران ڕوویدا لەناوەڕاستی ئەنکەرە کوژراو و بریندارێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا و تائێستا ھیچ کەس و لایەنێک چالاکیەکەی نەگرتۆتە ئەستۆی خۆی .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست