شاری سلێمانی سزای سەر گیراوانی سیاسی، مەدەنی لە رۆژهەلاتی كوردستانی شەرمەزار كرد
16/11/2009, 12:00 (GMT+1)

هاوكاتیش بەرێز سەبری كۆنەپۆشی وێرای شەرمەزار كردنی حكومی لەسێدارەدانی ئیحسان فەتاحیان، ووتی؛ رژێمی ئیسلامی ئێران بە بێدەنگی كردنی دەنگی ئازادیخوازانەی گەنجان لەرۆژهەڵاتی كوردستان هەوڵدەدات، كۆمەڵگا بێدەنگ بكات و لەكەسایەتی گەنجانیش دا، ئەوە بەدی بهێنێ. لەهەمان كات هەوڵدەدات لە رێگا گۆشار خستنە سەر گەلانی ئێران و بەتایبەت كوردان، دەستبەرداری مافەرەواكانی خۆیان بكات. پێویستە گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەو هەڵسوكەوتەی رژێمی ئێران باش بخوێنێتەوەو بزانێت كە ئیدی رژێم لەپەلەقاژێدایە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








