یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له دههسهڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كات توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كار نه‌هێنن
26/02/2011, 12:00 (GMT+1)

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئازادی ڕاده‌ربڕین کۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌کی دیموکراسیه.. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیمان پێگه‌یشت به تایبه‌تی له سلێمانی و کوت، سه‌ره‌خۆشی خۆشمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیه‌کان ده‌كه‌ین.
هاوكات ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه پێویسته: داواکاری هاوڵاتیان له ڕێی پرۆسه‌یه‌کی سیاسی و دیموکراستی وه‌ڵامبدرێته‌وه و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک هێز له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌کاربهێنرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له دوای داوایه‌کی به په‌له‌ی گروپی سپی شاری سلێمانی دێت که داوای له رێكخراوه‌كه كردبو، فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به کار نه‌هێنن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






