<

کۆمیتەی ئەمریکای یەکێتیی ئۆباڵی سەرنەکەوتنیان دەخاتە ملی خەڵکی سلێمانی

05/11/2009, 12:00 (GMT+1)
رۆژی شەممە بەرواری 24-10-2009 لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کۆمیتەی ئەمریکای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ کەرتی واشنتۆنی ی.ن.ک کە 5 کاتژمێری خایاند، لێپرسراوێکی تازەی بۆ کەرتی واشنتۆن دانا، ئەویش لەئەنجامی دەست لەکار کێشانەوەی لێپرسراوی کەرتەکە( کاک گۆران) . ئەوەی کە جێگەی سەرنجە بە ئاشکرا هێرش کردنە سەر بزووتنەوەی گۆڕان و خستنە ئەستۆی خەڵکی سلێمانی بۆ دۆڕاندنی ئەم دوایەی ی.ن.ک و پ.د.ک لە هەلبژاردنەکانی کوردستان یەکێ لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوو. تەوەرێکی تریش بریتیی بوو لە دابەش کردنی فۆرمی سەوز بە سەر ئەندامەکانیاندا و داوا لێکردنایان بۆ خۆ یەک لایی کردنەوە ەهەلویست وەرگرتن بەرامبەر بزووتنەوەی گۆڕان.
پێویستە ئەوەش بووترێت کە سەرکرادایەتی ی.ن.ک بڕوای بە خەڵک سلێمانی نەماوە و بە ئاشکرا قوباد ‌تالەبانی ووتبووی کە نابێت پۆستی ی.ن.ک لە واشنتۆن بدرێتە دەست کەسێکی خەلکی شاری سلێمانی، هەربۆیە بەڕیز ئالان بەزازی کەسی دووەمی کەرت دانەنرا و لە سامی ساڵەیی کە خەڵکی کەرکوکە بە لێپرسراوی کەرت دانرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست