ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لەندەن له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی گفتوگۆیان کرد
30/09/2011, 12:00 (GMT+1)

دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی جه‌عفه‌ر ئیمینکی به دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ دوو که‌سی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا دانیشتنێکی تایبه‌تیی کردووه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگای گومان و سه‌رسوڕمانی گۆڕانخوازه‌کانی دیکه، کوردستانپۆست ناوی ئه‌و دوو که‌سه‌ی سانسۆر کرد، بۆ ئەو مەبەستە کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی کرد به کاک شۆڕش دۆڵبێشکی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه کرد، له وه‌ڵامدا وتی ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌کی خۆمان هه‌یه پێویستمان به‌وه نییه له هه‌موو کارێک و چالاکییه‌کی خۆماندا کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وه ئاگادار بکه‌ینه‌وه، چونیشمان کارێکی ئاسایی بوو، ئێمه چه‌ندین پرسیار و ره‌خنه‌مان ئاڕاسته‌یان کردووه له‌وانه له سه‌ر ماده‌ی 140 و رێککه‌وتنی نهێنی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ریکا و به‌غدا، ئێمه وه‌کو گۆڕان به‌ته‌نها بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه نه‌چووین، به‌ڵکو نوێنه‌ری حیزبه‌کانی تریش ئاماده‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






